ڕێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندرا

لڤین:

کەشناسی هەرێمم لە ماوەى ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا ( 0.4 ) ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە.

کەشناسی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە،” پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى ناوەڕاستى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت وئاسمانى ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات پەڵەهەور و هەندێ کات نیمچە هەور بێت هەروەها خێرایی با لە دوای نیوە شەو لە سنوری هەولێر چالاک بێت بۆ ( 20کم/ک ).”

ئاماژەی بەوەیشداوە،” سبەى پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت هەروەها بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەواوە سبەى پێشبینى دەکرێ لە ئێوارە و شەودا ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لە گەڵ بروسک نمە باران لە کات و شوێنى جیاوازبە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاشکرای کردووە،” لە ماوەى ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا 0.4 ملم باران لە سەنتەرى شاری سلێمانى باریوە بەڵام لە هەندێ شوێنى ترى شارەکەدا بڕێکى زیاتر باران باریوە وە لە ناحیەى پیرمامیش دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button