لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەشداربوە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی، ڕۆژی هەینی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢١ ) لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە،” بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میهرئاباد لە تارانی پایتەختی ئێران ئامادەکاریی تەواو کرا، لەوانەش دانانی ئاڵای کوردستان لە نزیک ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.”

هەروەها هاتووە،” ژمارەیەک دیپلۆماتی دیاری ئێران پەیوەندیدار بە پرسی ناوچەکە لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران چوەتە تاران، کە رێوڕەسمەکە لە ئه‌نجومه‌نى شوراى ئێران بەڕێوەچو.”

ئاماژە بەوەیشدراوە،” له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، بڕيار وايه رۆژی ( هه‌ينى ٦ / ٨ / ٢٠٢١ ) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکاندا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.”

سەرۆکایەتی هەرێم ڕونیشیکردووەتەوە،” ئەو شاندەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی دەکرد بۆ ئێران، پێکهاتوە لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. هەروەها شاندێکی پەرلەمانی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربو.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button