تۆمه‌تباری كوشتنی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی كۆنیا ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا

لڤین:

میدیاکانی تورکیا، مه‌همه‌ت ئاڵتوون گومانلێكراوی كوشتنی حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی شاری كۆنیا ره‌وانه‌ی دادگا كرا.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٥ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاویانکردەوە،”رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌باره‌ی گومانلێكراو مه‌همه‌ت ئاڵتوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ته‌واوكرا كه‌ دوێنێ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ گۆڕستانێكی شارۆچكه‌ی بۆزكر قۆڵبه‌ست كرا.”

ئاماژەیان بەوەیش دا،” گومانلێكراوه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسی چالاكییه‌ تایبه‌ته‌كان و له‌ رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا ره‌وانه‌ی دادگای كۆنیا كرا.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری کۆنیای تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی ئەوشارە لەلایەن کەسێکەوە بە فیش کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button