شێخ نەهرۆ کەسنەزانی:

ئەوشەوەی خەریک بوو گرژی لە سلێمانی دروست بێت ئێمە دۆخەکەمان هێور کردەوە

لڤین:

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان رایگەیاند، ئەو شەوەی كە خەریك بوو گرژیەك لەسلێمانی دروست بێت پەیوەندیان بە هاهوسەرۆکانی یەکێتیەوە کردووە بارودۆخەكەیان هێوركردوەتەوە.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتەكە لەسلێمانی رایگەیاند، “ئێمە هەمیشە لەپەیوەندیدان لەگەڵ هەردوو بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان”.

راشیگەیاند “سەرەڕای پەیوەندی تەلەفۆنی بەردەوام بەهاوسەرۆكانی یەكێتیەوە، دووبارە سەردانی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانم كردوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان، تەنانەت ئەو شەوەی كە خەریك بوو گرژیەك لەسلێمانی دروست بێت پەیوەندمان پێوەكردون و بارودۆخەكەمان هێوركردوەتەوە”.

راگەیەندراوی تەریقەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە شاندێكی مامۆستایانی ئایینی بە نوێنەرایەتی مامۆستا مەلا عەبدلوەهاب بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی كەسنەزانی سەردانی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد و داوایان لێكردن بە زوترین كات كۆتایی بەكێشەكانیان بهێنن.

دوای سەردانەکەشیان مامۆستا عەبدلوەهاب بەرزنجی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لەسلێمانی وتی “دەرگای گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان ئێمە و هاوسەرۆكانی یەكێتی بەڕوماندا دانەخراوە و بەواڵایی ماوەتەوە و هێوادارین بتوانین لەرێگای ئەو دەرگایەوە كێشەكان چارەسەربكەین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button