وەزارەتی کارەبا: ١٣ تاوەری كارەبا لە عیراق تەقێندراونەتەوە

لڤین:

وەزارەتی کارەبای عێراق، لە٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ١٣ تاوەری گواستنەوەی كارەبا لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەددین و نەینەوا باكووری عێراق تەقێنراونەتەوە.

وەزارەتی كارەبای عیراق، ئەمڕۆ ( پێنچ شەممە، ٥ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند،” بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەك كردەی تێكدەرانە بۆسەر تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەددین و نەینەوا ئەنجامدراون.”

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی كارەبای عێراقدا هاتووە،” لە ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ١٣ تاوەری گواستنەوەی كارەبا لەڕێگای بەئامانجكردنی راستەوخۆ بۆ هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین، كەركووك و نەینەوا بە پێنج تەقینەوەی سیستەماتیك و لەیەك كاتدا، تەقێنراونەتەوە.”

لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی کارەبا ئاماژە بە ژمارەی تاوەرەکان داوە و هاتووە،” ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ھێڵی گواستنەوەی كارەبای كەركووك-گەیارەی گازی تەقێنراوەتەوە كە توانای گواستنەوەی كارەبای ٤٠٠ كەی ڤی-یە و ھەر لەڕێی تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو تاوەرەكانی ژمارە(١١٦ و ١١٧ و ١١٨ و ١١٩ و ١٢٠) و لەھەمان شەودا، ھێڵی گواستنەوەی كارەبای شەھید عەبدوڵڵا-ئەلدۆر و باكووری پارێزگای سامەڕا كێڵگەی نەوتی عجێل كە توانای گواستنەوەی كارەبایان ١٣٢ كەی ڤی-یە و لەھەمان كات و ساتیشدا، تاوەرەكانی ژمارە (٣٢٧ و ٣٣١ و ٣٢٩ و ٣٢٩ و ٣٣٠ ) ھێڵی شەھید عەبدوڵڵای پارێزگای سەڵاحەددین تەقێنراوتەوە كە توانای گواستنەوەی كارەبای ١٣٢ كەی ڤی بووە و لەڕێی بۆمبی چێنراودا تاوەری ژمارە ٥٤ی ھێڵی گواستنەوە سامەڕا لە باشووری پارێزگای تكریت تەقێنرایەوە و لەھەمان كاتیشدا، تاوەرەكانی ژمارە(٩٣ و ٩٤)ی ھێڵی گواستنەوەی كارەبای گەیارە-كەركووك تەقێنراوەنەوە كە بەرھەمی كارەبای ٤٠٠ كەی ڤی بووە”.

هەروەها وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە سەرقاڵی پلانێكی بەپەلەن بۆ چارەسەركردنی ئەو ھێڵانەی كە لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقێنراونەتەوە و ھێزە ئەمنییەكانیش بەڵێنی پاراستنی تاوەرەكان و ئەو تیمانەیانداوە كە ئەركی چاككردنەوەی تاوەرەكانیان لەئەستۆدایە و بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، چونكە بەھۆی بەرزبوونەوی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر بەكارھێنانی كارەبای نیشتمانیی زیاتر بووە .

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبای نیشتمانیی لە كاتێكدایە كە لە ماوەكانی رابردوودا، ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو كە هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبای نیشتمانیی جێگیركراون بۆ پاراستنیان لە تەقاندنەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button