هۆکاری گیان لەدەستدانی دوو زیندانی لە گرتوخانەى چاکسازى گەورانى سلێمانى ئاشکرا دەکرێت

لڤین:

لێپرسراوى هێزى جێبەجێ کردن لەبەرێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانى سلێمانى، دوو سزادراو بە کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

پاش بڵاو بوونەوەی گیان لەەستدانی دوو سزادراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوى هێزى جێبەجێ کردن لەبەرێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانى سلێمانى بە میدیاکانی راگەیاندووە،” دوو سزادراو کە یەکێکیان لەسەردۆسیەى کوشتن و ئەو دیکەشیان لەسەر دۆسیەى تیرۆر سزادرا بوون و هەردووکیان نەخۆشى گورچیلەیان هەبوو، چەند رۆژێک لەمەوپێش لەکاتى بردنیان بۆ نەخۆشخانە ئاگادارکراینەوە کە هەردووکیان توشى کۆرۆنا بوون.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،” هەردوو سزا دراوەکە جیاکرانەوە و خرانە ژێرچاودێرى وردى پزیشکیەوە، بەڵام رۆژى سێ شەممە یەکێک لە سزادراوەکان کە خەڵکى باشورى عێراق بوو لەسەر دۆسیەى تیرۆر سزا درابوو گیانى لەدەستدا، ئەمرۆش سزادراوى دووەم کە خەڵکى ناوچەى گەرمیان بو لەسەر دۆسیەى کوشتن سز درابوو گیانى لەدەستدا.”

لێپرسراوەکەی چاکسازی گەورانی سلێمانی، ئاشکرای کردووە،” لە ئێستادا سزادراوێکى دیکە لەناو چاکسازى گەوران توشى کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستى جێگیرە.”

سەبارەت بە سەردانی کردنی سزادراوان لە لایەن کەس وکاریانەوە، ئاشکرای کردووە،” بەفەرمانى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵاتى سەردانى سزادراون راگیراوە و لە ئێستادا زیندانیەکان کەرەنتینە کراون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button