ئیسرائیل هەڵوێستی بەرامبەر سەرۆکی نوێی ئێران ئاشکرا کرد

لڤین:

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، تاراب بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش، ئاماده‌ین بۆ كردنه‌ ئامانجی ئێران.

29ی ته‌مووزی رابردوو له‌ زه‌ریای هیندی هێرشکرایە سه‌ر كه‌شتیی M/T Mercer Street سه‌ربه‌ كۆمپانیای ده‌ریاوانی Zodiac Maritime كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی خاوه‌نكاری ئیسرائیلی، ئه‌یال ئۆفه‌ره‌ له‌ كاتێكدا كه‌شتییه‌كه‌ له‌ تانزانیاوه‌ به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێ كه‌وتبوو، له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، دوو كارمه‌ندی تیمی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌كه‌ کوژران، ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئێران له‌ پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه‌، به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەعید خه‌تیبزاده‌ ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

بێنی گانتز له‌ میانی چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( Yediot Aharonot )، سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان ته‌ل ئه‌بیب و تاران  دەربارەی كردنه‌ ئامانجی كه‌شتییه‌كی كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ ( ٢٩ی ته‌مووز )ـی رابردوودا، ڕایگەیاند،” ئێران كێشه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، جیهان له‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی به‌ چاوی خۆی بینی، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا بێت.”

سەبارەت بە کردنە ئامانجی ئێران وەزیری بەرگریەکەی ئیسرائیل لە وەڵامی پرسیاری ( ئایا ئیسرائیل ئاماده‌یه‌ ئێران بكاته‌ ئامانج ) ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، وتی: “به‌ڵێ”.

سەبارەت بە سەرۆکی نوێی ئێران، ئاشکرای کردووە،” كه‌ سیاسه‌ته‌كانی هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كه‌ ئه‌مڕۆ سوێند ده‌خوات و به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئیداره‌ی تاران و سیاسه‌تی ئه‌منی و ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button