شەوی رابردوو ٣٠٠ پەنابەر دەستگیرکران

لڤین:
دوینێ لە تورکیا ٣٠٠ پەنابەری نایاسایی دەستگیر کران و بڕیارە دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکرێنەوە.
هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنانەرانی عێراقی لەتورکیا رایگەیاند: دوێنێ شەو لە کاتی پشکنینی هیزە ئەمنیەکان لە ناوچەی چاڵدێران سەر بەشاری وان هاوسنور لەگەڵ ئیران بارهەڵگرێک دەستی بەسەرداگیرا کە ٣٠٠ پەنابەری تیدابوو.
ئەو ئەندامەی فیدراسیۆنەکە لە زاری هێزە ئەمنیەکانەوە گواستویەتیەوە: تەواوی پەنابەرەکان لەبارودۆخێکی زۆر سەختی تەندروستی و نەمانی هەناسەدان بوون وە ڕوبەڕوی برسێتی ببونەوە دوای دەستگیرکردنیان پێداویستی پزیشکی و خواردن و خواردنەوەیان پێداون.
ئەو کەسانەی دوینێ شەو دەستگیرکراون ٢٦٤ کەسیان ئەفغانین و ٣٠ کەسیان پاکستانین وشەش کەسیشیان ئێرانین کە لەنیوانیاندا ژن و منداڵیش هەن، شوفێری بارهەڵگرەکەو کەسێکی تریش دەستگیرکراون.
ئەوەسی روونکردووەتەوە بەپێی لیدوانی هیزە ئەمنیەکان سەرجەمیان ڕەوانەی بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کراون تا لەوێوە ڕێکاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت