ڕووداوێکی هاتووچۆ ١٠ قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:

هەنگاو، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بوونە قوربانی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە،” بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو نمیەڕۆی ( چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ ) ( ٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١ )، لە جاددەی کەریم ئاوا نزیک لە سنووری بانە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویتا لانیکەم ( ٣  )کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ( ٧ )نکۆڵبەری دیکەش بریندار بوون”.

ڕێکخراوەکە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو سێ کەسە ڕایگەیاندووە،” مزەفەر پەناهی، جەماڵ شەریفی و مێهدی مازوان بەند.”

لە کۆتای هەواڵەکەدا هاتووە،” حەوت کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە و باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیر.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button