پژاک: دوو هەڤاڵمان پەیوەستی کاروانی نەمران بوون

لڤین:

پژاک، لە هەرێمی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ دوو هەڤاڵمان پەیوەستی کاروانی نەمران بوون.

پارتی ژیانی ئازاد “پژاک”، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە،” ڕۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١ لە هەرێمی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران بۆسە بۆ دوو هەڤاڵمان دادەنێن کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رێکخستنی دا بوون.”

هەروەها هاتووە،” چەکدار و بە کرێگیراوەکانی رژێم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر هەڤاڵانمان و ئەو دوو هەڤاڵەمان قارەمانانە لەبەرامبەر چەکدارەکانی رژێم بەرخودان دەکەن و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی نابەرابەردا، دوای خۆڕاگرییەکی قارەمانانە هەڤاڵ ئاریۆ و شاهین پەیوەستی کاروانی نەمران دەبن.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئێدریس فێقهی ناسراو بە (ئاریۆ زاڵ) و مۆحسێن قادری ناسراو بە (شاهین ئاگری) بۆ وەدیهێنانی ئیرادە و ناسنامەی ئازادی گەلان لە بەرانبەر سیاسەتی سەرکوت و نکۆڵی رژێمی داگیرکەری ئێران لە سەر ئیرادە و هەبوونی کۆمەڵگا، تا دوا چرکەی ژیانیان بە جۆش و بەڵێنی شۆڕشگێڕانەوە تێکۆشاون.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button