هەولێر: بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا و شەش تۆمەتباریش ده‌ستگیر كران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون كە ویستویانە هەزاران حەپ و دەرزی هۆشبەر ساغبكەنەوە و دەست بەسەر هەموو مادەكاندا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، به‌شی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢١ ) له‌ راگه‌یەنراوێكدا ئاماژە بەوەکردووە،” دواى به‌دواداچوون و زانیاری ورد له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو، توانرا له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر (٢٦,٣٢)، بیست و شه‌ش هه‌زار سى و دوو حه‌بی جۆراو جۆر، له‌گه‌ڵ ( ٧,١٩٠ ) حه‌وت هه‌زار و سه‌دو نه‌وه‌ت، دانه‌ ده‌رزى جۆراو جۆردا، بگیرێت.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێرئاماژەی بەوەیشداوە،” به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه‌، شەش تاوانبار ده‌ستگیر كراون، كاتێك ئه‌و ده‌رزى و حه‌بانه‌، له‌ كوالێتى كۆنتڕۆڵ ده‌رناچن و دواجار ده‌ست به‌سه‌ریاندا ده‌گیرێت.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش هاتووە،” له‌ شارۆچكه‌ى خه‌لیفان، توانرا (9,384)، قووتووى حه‌بی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا بگیرێت، هه‌روه‌ها تاوانبارێكیش له‌ رێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یكه‌وه‌، مادده‌ى هۆشبه‌ری ده‌فرۆشته‌ خه‌ڵكى، له‌ نێو ماڵه‌كه‌ى له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرا، و تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه‌.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button