بەتۆمەتی دزیکردن لەکتێبخانەیەک ژن و پیاوێک دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، پیاوێك و ئافرەتێكی سووری و میسری بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیكردن لەکتێبخانەیەک دەستگیركران.

پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ( سێ شه‌ممه‌ 3ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگه‌یاند،” له‌ نزیك كۆمپانیای ” جیهان ” له‌ هه‌ولێر، ژن و پیاوێكی بیانییان به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزیكردن له‌ فرۆشگایه‌كی فرۆشتنی كتێب قۆڵبه‌ست كرد.”

پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،” ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ بیانییه‌، یه‌كێكیان پیاوێكی سوورییه‌ به‌ ناوی ( ح. ح. م ) و ئافره‌ته‌كه‌ش میسرییه‌ بە ناوی ( س. س. ع ).”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button