دەستەی وەبەرهێنان: دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان شۆڕدەکرێتەوە

لڤین:

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان بڕیاردراوە رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی مۆڵەتی پڕۆژە بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.


بەپێی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم کە واژۆی محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە،ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١ی ئابی ٢٠٢١ ) لەچوارچێوەی رەشنوسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنرێت.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” دەسەڵاتی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان، دواتریش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت و لەماوەی ( ١٤ )رۆژدا ئەگەر دەستەکە هیچ تێبینیەکی لەسەر نەبوو بە رەزامەندی ئەژمار دەکرێت.”

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە،” پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژۆکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت بە  بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.”

هەر بە گوێرەی نوسراوەکە وێنەیەک لە مۆڵەتی واژۆکراوی پڕۆژەکە دەدرێت بە دەستەی وەبەرهێنان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنی پرۆژەکە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button