ئێران لە ساڵێکدا بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 400ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە

لڤین:

لە ماوەی ساڵێکدا ئێران بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 400ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، لەبەرامبەریشادا عێراق بە بەهای 131 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.

جەهانبەخش سەنجابی، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران-عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق 95٪ـی قەبارەی گشتیی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات پێکدەهێنێت.

ناوبراو روونیکردەوە لە 21ی ئازاری 2020 تا 21ی ئازاری ئەمساڵ بە بەهای حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەك لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.

ئەوەشی روونکردەوە هەر لەو ماوەیەدا  بە بەهای 131 ملیۆن دۆلار کاڵا لە عێراقەوە هەناردەی ئێران كراوە، ئەوەشی روونکردەوە بەرهەمی پەترۆکیمیایی و بەرهەمە نەوتییەکان ریزبەندی یەکەم بووە و دوای ئەویش بەرهەمە پیشەسازییەكان بووە.

سەنجابی ڕونیكردەوە، ئاشکرایکرد  لەماوەی سێ مانگی رابردوودا بە بەهای دوو ملیار و 340 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە، بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو 54٪ زیادیکردووە هەناردەکردنیان بۆ عێراق زیادی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button