وەزیری دارایی و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە

لڤین:

وەزیرى دارایى سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر گفتوگۆیان لەبارەى نەهێشتنى رۆتین و رێکخستنەوەى خەرجى و زیادکردنى داهات کرد.

پارێزگاى سلێمانى لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان وشاندێکى وەزارەتەکە سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کردووە و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبونەتەوە و وەزیری دارایی و بەرنامەی وەزارەتەکەى و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری نەهێشتنی ڕۆتین و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا خستووەتەڕوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە  پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕو داهاتی گشتیی دەربڕی و پێشنیازەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەمو ئەو بوار و تەوەرانەدا خستە ڕو.

پارێزگاری سلێمانی ستایشى وەزیری دارایی و ئابوری کرد لەبەرامبەر هاوکارى و پشتیوانى و هەماهەنگی کردن لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕی و دامودەزگا حکومییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button