قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیره‌كانیش ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكی گوێڕایه‌ڵن!
مه‌سرور بارزانى هه‌موو شتێكی كۆنترۆڵكردووه؟

لڤین: شیکاری/ سەرتیپ وەیسی کەریم
مه‌سرور بارزانى، له مه‌سه‌له‌ى بانگهێشتكردنى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان قوباد تاڵه‌بانى، ده‌نێرێت خۆى ناچێت، به‌هه‌مان شێوه بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر قوباد تاڵه‌بانى نارد، له‌مه‌له‌سه‌ى رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ى باج و رسومات هه‌ر قوباد تاڵه‌بانى، به‌م دوایه‌ش ئه‌ركى رێكخستنه‌وه‌ى گومرگ و مه‌رزه‌كانیشى هه‌ر به ئه‌و سپارد.
كه‌چى له مه‌سه‌له‌ى بڕیارى لێبڕینى موچه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ناوى ته‌مویل كردیه ئه‌ستۆى ته‌واوى ستافى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
كاتێك موچه‌ى كرده 30 رۆژ جارێك نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن و خۆى بڕیاره‌كه‌ى دا.
له‌م رۆژانه‌ش به‌ر له‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى ئه‌نجامبدرێت، بۆ زانیاریتان كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى تۆماركرد بوو، دواتریش دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كردیه ده‌ستكه‌وتى شه‌خسى خۆى. مادام لێبڕینى موچه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوو، ده‌بوایه بڕیارى نه‌مانى لێبڕینه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه نه‌بێت، لانیكه‌م جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایى تێدا بووایه.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌و جرت و فرته‌ى ( قوباد و ئاوات و خالید و دارا) بوو بۆ به‌غدا، ده لێگه‌ڕێ با ئه‌وانیش قسه‌یان هه‌بێت و لانیكه‌م حه‌قى ماندووبوون و ئه‌و گه‌رمایه‌ى به‌غدا وه‌رگرنه‌وه !
تێبینى له‌سه‌ر ره‌شنووسى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى زۆر درابوو به وه‌زیره‌كانى دارایى و پلاندانان، بۆیه ره‌شنووسه‌كه هه‌ر له شوێنى خۆى مایه‌وه.
ئێستا بۆ ره‌زامه‌ندى ته‌نانه‌ت یه‌ك بیرى ئاویش ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان بچنه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌م لاشه‌وه بانگه‌شه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتینیانى ئیدارى ده‌كرێت.
وه‌زیر هه‌یه به ر له‌وه‌ى به ده‌ستێكى واژوو له‌سه‌ر نوسراوێك بكات، به ده‌سته‌كه‌ى دیكه ته‌له‌فۆن بۆ ئومێد سه‌باح ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى بزانێت به‌ده‌سته‌كه‌ى دیكه واژوو بكات، یاخود نا ؟!
له‌ماوه‌ى ئه‌و دووساڵه‌دا، زۆربه‌ى ئه‌و بودجانه‌ى بۆ خزمه‌تگوزارى وپڕۆژه‌كان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه، به‌ر له‌وه‌ى نوسراوه‌كان بگاته ئه‌و پارێزگایانه له ئه‌كاونتى خۆى دایده‌نێت و ئیعلانى ده‌كات.
ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانى له لاى خۆى، له رێگه‌ى ئومێد سه‌باحه‌وه كۆنتڕۆڵكردوه، هه‌رچى جومگه‌ى نه‌وت و ئابوورییه له رێگه‌ى نوسینگه‌كه‌ى و راوێژكارێكى نزیكى خۆى كۆنتڕۆڵى كردوه.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیش به‌هه‌مان شێوه كۆنتڕۆڵه، له رێگه‌ى دروستكردنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تایبه‌ت له فه‌رمانگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا، هیچ ڕۆڵى بۆ خالید شوانى نه‌هیشۆته‌وه.
كه‌واته هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ى ناوبراو، حكومه‌ت ته‌نها له خۆى ده‌بینێت و وه‌زیر و به‌رپرسانى هێزه‌كانى دیكه‌ى به‌شدار له حكومه‌ت جگه له فه‌رمانبه‌رێكى گوێڕایه‌ل به هیچ نابینێ؟!!
ئه‌م جۆره له كاركردن ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ى ناوبراو، باوه‌ڕى به شه‌راكه‌تى هێزه‌كانى دیكه نییه، ئه‌وه‌ش ئه‌زمونێكى خراپ نیشان ده‌دات و واده‌كات ئاینده‌ى ئه‌و حكومه‌ته به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21