دوو لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، دەست بە مەشق و راهێنان دەكەن

لڤین:

نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق، رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە دوو لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، دەست بە مەشق و راهێنان بكەن و دواتر لە ناوچە كوردستانییەكان دەستبەكار دەبن.


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە،” هەرێم و بەغدا لەبارەی دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە ئەم هەفتەیە هەردوو لیواكە دەست بە مەشق و راهێانان بكەن و دواتریش بەپێی پێویست بەسەر ناوچە كوردستانییەكاندا دابەش دەكرێن.”

هەروەها ئاشکرایشی کردووە،” بۆ ئەو دوو لیوایەی دروست دەكرێن، كەسانی نوێ دانامەزرێن و لە هێزەكانی ئێستا لە هەردوو لا بۆ ئەو دوو لیوایە دیاری كراون، بۆیە ئەمە هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان سەقامگیریی بۆ بگەڕێتەوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە ماوەی ڕابردوودا، چوار ژووری هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كوردستانییەكان دروست كران و، ئێستاش بڕیارە دوو لیوای هاوبەشی دیكە بۆ ئەو ناوچانە دروست بكرێن، كە ئەمەریكا خۆی سەرپەرشتیی ئەو دوو لیوایە دەكات و پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button