لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا ڕێککەوتن و حکومەتی کاتییان پێکهێنا

دوای ١٠ ساڵ لە ئاڵۆزیی و شەڕی ناوخۆ، لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا ڕێککەوتن و حکومەتی کاتییان پێکهێنا.

دواجار پاش ١٠ ساڵ لە ئاڵۆزیی و شەڕی ناوخۆ، بە هەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەن لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا لە سویسرا کراو حکومەتێکی کاتی پێکهێنرا.

دوێنێ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی کاتی لیبیا بە سەرۆکایەتی (عەبدولحەمید دەبیبە) پێکهات، بەوەش لە ئێستادا ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناغی ڕاگوزەرەوە، لەو ماوەیەدا دەسەڵاتی جێبەجێکار حکومەتێک لە گشت پێکهاتەکان دروستدەکات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزیی و توندوتیژیانە بهێنێت کە نزیکەی ١٠ ساڵە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.

دوای دەستنیشانکردنیشی عەبدولحەمید دەبیبە، سەرۆك وەزیرانی نوێ و كاتی لیبیا لە لێدوانێكدا بۆ گەلی لیبیا داوای لەسەرجەم لایەنەكان كرد كۆتاییبهێنن بە ناكۆكییەكان بۆ گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی دیموكراسییانە، هاوکات داوای بنیادنانەوەی وڵاتیشی كرد و راشیگەیاند ئامادەیە بۆ گوێگرتن لە هەمووان و كاركردن لەگەڵ سەرجەم خاوەن بۆچوون و پێكهاتە و تایەفەكانی ناوچە جیاوازەكان.

لەبەرامبەریشدا خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا، کە سەرکردەی یەکێک لە لایەنە ناکۆکەکانی وڵاتەکەبوو پێشوازی لە حکومەتە نوێیەکە کرد و پیرۆزبایی لە لیبیەکان کرد.

بەهەمان شێوەش فایز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی، کە لایەنێکی دیکەی سەرەکی ناکۆک بوو پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە کرد، تورکیاش کە پاڵپشتی ئاشكرای سەراج دەکات بە هەمانشێوە پێشوازی لە ڕێککەوتنە کرد.

عەبدولحەمید دەبیبە، تەمەن ٦١ ساڵ، کە وەک سەرۆکی حکومەتی کاتی لیبیا هەڵبژێردراوە، ئەندازیار و بازرگانە و لە شاری میسراتەی لیبیا لەدایکبووە، خێزاندارە و باوکی شەش منداڵە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری پلاندانان و تەکنیکی بیناسازیدا لە زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدا بەدەستهێناوە.

عەبدولحەمید دەبیبە، لە سەردەمی قەزافیدا چەندین بەرپرسیاری گرنگی هەبووە و هاوبەشێکی نزیکی سەرۆکی کۆچکردوو بووە، لە دوای شۆڕشی لیبیا لە ساڵی ٢٠١١، دەبیبە بزوتنەوەی “المستقبل”ی پێکهێنا و لە گۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتەدا بەشداری کارای هەبووە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button