كاتی دەنگدان لەسەر بودجەی 2021 دیاریدەكرێت

ئەمڕۆ كاتی دەنگدان لەسەر بودجە دیاریدەكرێت و دەبێت شاندی هەرێمیش بە زوترین کات بگەڕێتەوە بەغدا چونکە هێشتا پشکی کورد لە بودجەی ساڵی 2021دا دیاری نەکراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی (خەڵك)ی داوە، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆببنەوە و بڕیار لەوە بدەن چ ڕۆژێك لەپەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو کە بڕیارە شاندی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات سەردانی بەغداد بكاتەوە، چونكە ئەم هەفتەیە دەنگدان لەسەر بودجە دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە، کە هێشتا ڕوون نییە پشكی كورد لە بودجەی ساڵی 2021دا چۆن یەكلادەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button