قوباد تاڵەبانی: سلێمانی نەوتی پێویستی نییە و زۆرترین پارەی مووچەش بۆ ئەم پارێزگایەیە

دەربارەی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی ناوەند لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، سلێمانی نەوتی پێویستی نییە و تەنها 11%ـی نەوتی هەرێمی هەیە و زۆرترین پارەی مووچەش بۆ ئەم پارێزگایەیە، دەشڵێت: ئایا حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە بەو شێوەیە راستەوخۆ پارە بۆ سلێمانی بنێرێت؟

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە  رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایگەیاندووە، “پارێزگای سلێمانی بە بودجەی بەکاربردن و مووچەی فەرمانبەرانی پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلارە، پرسیارەکە ئەوەیە حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە ئەو کارە بکات و راستەوخۆ پارە بۆ سلێمانی بنێرێ؟ لەکاتێکدا سنوورەکە نەوتی پێویستیشی نییە و تەنها 11%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو سنوورەیە؟”.

قوباد تاڵەبانی، لەبارەی رێککەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیاش وتوویەتی: “ئەوەی دەوترێت بۆ فرۆشتنی نەوت راست نییە، ئێمە نەوتمان بۆ ماوەی 50 ساڵ نەفرۆشتووە، رێککەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیا تەنها بۆ هەناردەکردنی نەوتە لە رێگەی بۆریی نەوتی تورکیا بۆ بەندەری جەیهان، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە عێراق لەگەڵ تورکیا کردوویەتی بۆ گواستنەوەی نەوت لەرێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “لە ساڵی 2020 رێککەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند ئەنجامدراوە و حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام رێککەوتنەکە درێژەی نەکێشا و تەنها دوو مانگ ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەولێر ناردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button