سەرەڕای دەستپێکردنەوەی خوێندن بەڵام بەشێک له‌ مامۆستایانی كۆیه‌ بایكۆتی ده‌وامیان كرد

سەرەڕای دەستپێکردنەوەی خوێندن لە خوێندنگاکانی هەرێم، بەڵام بەشێک له‌ مامۆستایانی قەزای كۆیه‌ بایكۆتی ده‌وامیان كرد و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌دا گردبوونه‌وه‌.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە چەندین دروشمیان بەرزکردبووە کە تێدا داوای پاراستنی شکۆی مامۆستایانیان دەکرد و داوایان لە بەرپرسانی پەروەردەش کرد کە “چیتر سی رۆژ جارێک مووچە بەبێ لێبرین دابەش بکرێت و چیدیکە سوکایەتی بە مامۆستایان نەکرێت”.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەوان دژی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەن، کە دەوامی کردووە بە سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا، چونکە “ئەوە لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا نییە”، داواشیانکرد دەرگای خوێندنگاکان ڕۆژانە و بەشێوەیەکی ئاسایی بکرێتەوە.

بەیانی ئه‌مڕۆ ده‌رگای خوێندنگاکانی‌ هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ نزیکەی ساڵیک بوو ده‌وام راگیرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button