پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

دوای نزیکەی ساڵێک لە داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن، ئەمڕۆ ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار و 170 هەزار مامۆستا و کارمەند لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە.

لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤارۆسی کۆرۆناوە، زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن داخرا، ئەمڕۆ دوای نزیکەی ساڵێک لە داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن، بەڕەچآوکردنی خۆپارێزی و تەندروستی خوێندکاران و مامۆستایان ڕوویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردەوە.

بەپێی زانیاریی بەرپرسانی پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار و 170 هەزار مامۆستا و کارمەند لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی سێی ئەم مانگە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بڕیاریاندا 7ی شوبات پرۆسەی خوێندنی (2020-2021) دەستپێبکاتەوە.

بڕیارە رۆژی (23/2/2021) جارێکی دیکە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیارەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و بەردەوام بوونی پرۆسەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button