بانگه‌وازێك له ده‌رده‌دارێكه‌وه بۆ دانیشتوانی كوردستان

لڤین:
مامۆستا تاهیر بامۆکی، ئیمام و خەتیبی مزگەوتی عمری کوڕی ختاب لە شاری هەڵەبجە، پاش توشبوونی بە کۆرۆنا ئەمڕۆ ( هەینی، ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە بانگەوازێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی کردووەتەوە، چەند داواکاریەک لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات.
دەقی بانگەوازەکە:
بانگه‌وازێك له ده‌رده‌دارێكه‌وه بۆ دانیشتوانی كوردستان
به‌ناوی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه: هاو وڵاتیانی خۆشه‌ویستم به‌گشتی, موسڵمانانی ئه‌هلی جومعه و جه‌ماعه‌ت, خه‌ڵكی به‌ڕه‌حم و خزم دۆستی ئه‌هلی پرسه و كۆڕ و كۆبونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان… سڵاوی خواتان لێ بێت.
به‌ڕێزان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی ئه‌م كوردستانه كه‌سوپاس بۆ خوا جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو گوێبیستو هۆگری وتار و بابه‌ته‌كانمن, وه‌ك مرۆڤێك له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا زیاتر له بیست ڕۆژه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له نه‌خۆشخانه و له ماڵه‌وه كۆرۆنا ته‌ختی سه‌ر جێگای كردوین, به ده‌یان ده‌به ئاو و ده‌رمان و ده‌رزی و حه‌ب و شروب و كانیولا و شه‌ونه‌خه‌وتن و خواردن لێ بێزران و كه‌وتنه زه‌حمه‌تی كوڕ و كچ و براو خوشك و خزم و دراوسێ و زانایانی براو هاوسێ و خۆشه‌ویستم, سه‌ردانی دكتۆر و یاریده ده‌ری پزیشك و و ده‌رمان ساز و موخته‌به‌ر و فریاخستنی بوتڵی ئۆكسجین و دانانی كورسی و قه‌عده‌ی سه‌ر ئاو له ژووری میوان و نوێژ ڕۆشتن و قورئان نه‌خوێندن و چاوه‌ڕوانی خزمێك یا دراوسێ یه‌ك هاوكارییه‌كت بكات…. ئه‌مانه تۆزێكن له‌و مه‌ینه‌ته‌ی من و ماڵ و مناڵی من چێشتومانه له‌م بیست و سێ ڕۆژه‌دا و هێشتا چاكیش نه‌بوینه‌ته‌وه و هاوسه‌رم به‌ر ده‌وام له ژێر ئۆكسجیندایه و خۆشم ئه‌وه چوار جومعه‌یه له دووره‌وه سه‌یری مزگه‌وته‌كه‌م بۆ ناكرێ وناتوانم جومعه و جه‌ماعه‌ت بكه‌م….
بۆیه داواتان لێ دەکەم بیكه‌ن به خاتری خوا ڕچاوی ئه‌م چه‌ند خاڵه بكه‌ن چونكه دكتۆر و نه‌خۆشخانه پاڵیان داوه‌ته‌وه و له كۆنترۆڵ ده‌ر ده‌چووه:
١- خۆپارێزی و به‌كار هێنانی ده‌مامك له ناو خه‌ڵك و شوێنه گشتی یه‌كاندا زۆر گرنگه.
٢- پاك و خاوێنی ڕاگرتن و ده‌ست شۆردن و به‌كار نه‌هێنانی هیچ شتێكی خه‌ڵك.
٣- كۆنه‌بونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كردن بۆ نوێژ و جومعه و جه‌ماعه‌ت ئه‌گه‌ر كردتان ماوه‌ی نێوانتان با له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
٤- تكا ده‌كه‌م كۆڕی پرسه هه‌ڵبگرن و ته‌عزێ دامه‌نێن بۆ مردوه‌كانتان با به بۆنه‌ی ئێوه‌وه كه‌س دووچاری ئه‌م ده‌رده قورسه نه‌بێت, ته‌نها به ته‌له‌فون پرسه و سه‌رخۆشی له یه‌كتر بكه‌ن.
٥- له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له ئێش و له‌رز و تا و هه‌ناسه توندی و بێ هێزی زوو په‌یوه‌ندی بكه به دكتۆری پسپۆڕ و نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆناوه بالێت پیس نه‌كات, كورد واته‌نی گرێی ده‌ست مه‌خه‌نه دگان.
٦- ڕجا ده‌كه‌م له صه‌دا صه‌د گوێڕایه‌ڵی دكتۆره‌كان بكه‌ن, بڕوا بكه‌ن له خۆمان دڵسۆزترن بۆمان, قسه و ڕێنماییه‌كانیان به جدی وه‌ربگرن.
٧- من كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نوسم له‌به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگاردا خۆم به به‌ر پرسیار ده‌زانم له قسه و نوسینه‌كه‌م, چونكه ئه‌م قسانه نیشانه‌ی نه‌بوونی ته‌وه‌كول به خوا نین, بگره ده‌بێت خۆ بپارێزین و هۆكاری شه‌رعی و ته‌ندروستی به‌كار بهێنین و پاشان پشت به الله ببه‌ستین وه‌ك ڕه‌سول الله به كابرای ده‌شته‌كی فه‌رموو حوشتره‌كه‌ت ببه‌سته‌وه و پاشان پشت به خوا ببه‌سته گورگ نه‌یخوات.
له كۆتاییدا داواكارم له خوا ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تا هه‌ڵبگرێ له‌ناوماندا و گشت لایه‌ك ساغ و سه‌لامه‌ت بن, یاخوا ڕوونه‌كاته هیچ ماڵێك, من ئه‌ركی شه‌رعی و ئینسانی خۆم ڕوون كرده‌وه‌و گه‌یاندم هیوادارم ئێوه‌ش به هه‌ند لێم وه‌ر بگرن..
اللهم انا نعوذ بك من البرص والجنون والجذام ومن سییئ الاسقام, ولاحول ولا قوه الا بالله .
براتان / مامۆستا مه‌لا طاهری بامۆكی
30-ته‌موز-2021 هه‌ڵه‌بجه
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21