شەپۆلێکی باران بارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

لڤین:

سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرمی جێگیر دەبێت و دووسبەی یەک شەممە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمرۆ (هەینی ٣٠ی تەموزی ٢٠٢١ ) لە پێشبینیەکی نوێدا ڕایگەیاند،” سبەی شەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ( ٤١ بۆ ٤٤ ) پلە دەبێت و تەنھا لەناوچەکانی گەرمیان بەرێژەی یەک پلە بەرزتردەبنەوە بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەنێوان ( ٤٦ بۆ ٤٧ )پلەی سیلیزی دەبێت.”

شارەزاکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە،” لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی کوردستانی باکور لەسەر ناوچەکانی ھەرێم ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ناوچە سنورییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەھەندێک کاتدا، خێرایی با ئاسای دەبێت لەکاتەکانی شەودا بە خێرای کەمتر لەشەوانی ڕابردوو ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات بەردەوامی ئەبێت بەخێرای ( ١٠ بۆ ١٨ )کم/س .”

لە کۆتایی پێشبینیەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو،” هەروەها دووسبەی ( یەکشەممە، ١ی ئابی ٢٠٢١ )، کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی رۆژانی رابردوو ڕامانگەیاند زیاتر شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم و بارانبارین و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا چالاک دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button