هەلیکۆپتەرێکی عێراق لە خورماتوو کەوتە خوارەوە و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لەسنوری قەزای خورماتوو کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە ژمارەیان پێنج کەس بووە و دوانیان ئەفسەرن گیانیانلەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کاتژمێری (02:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە سنوری ئامرلی سەر بە قەزای خورماتوو، هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی عێراق کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا پێنج کەس کە دوانیان ئەفسەرن و تیمی هەلیکۆپتەرەکەبوون، گیانیان لەدەستداوە.
ئەو ناوچەیەی هەلیکۆپتەرەکەی لێکەوتوەتەخوارەوە بەردەوام جموجۆڵی داعشی تێیدایە و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان، بەڵام تائێستا نازانرێت داعش ئەو هەلیکۆپتەرەی خستوەتە خوارێ یان بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەتوەتە خوارێ.