ئه‌مڕۆ دادگاییکردنی بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت

لڤین:‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لە دادگای هەولێر دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی دوو چالاكوانی دیکەی دەستگیرکراوی بادینان ئومێد بەرۆشکی – ڕۆژنامەنووس و بەدەل بەرواریی – مامۆستا به‌ڕێوه‌بچێت.

بەپێی زانیارییەکان بریارە پرۆسەی دادگایی کردنەکە بە ئامادەبوونی کەسوکاری هەردوو چالاکوانەکە و ژمارەیەک چالاکوانی دیکە بەڕێوە دەچێت.

پێشتر بەشدار حەسەن، پارێزەری ئومێد بەرۆشکی، ڕایگەیاندبوو “لەسەر داوای پارێزەرانیان، دادگا ڕۆژی دادگاییکردنی ئومێد بەرۆشکی‌و مامۆستا بەدەل بەرواری لە (١٧/٨/٢٠٢١) بۆ (٢٩/٧/٢٠٢١) پێشخستووە”.

سەبارەت بەو ماددەیەی کە ئەو دووچالاکوانەی پێ تۆمەتبار کراون، پارێزەرەکە ئاشکرای کردبوو کە “ئەو دوو چالاکوانە بەهەمان ماددەی پێنج سزادراوەکەی تری بادینان دادگایی دەکرێن”.

پێشتر مامۆستا بەدەل بەرواریی‌ و ئومێد بەرۆشکی لەگەڵ پێنج ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوانانی بادینان لە (١٢/٢/٢٠٢١) برانە دادگا، بەڵام بەهۆی کەموکوڕیی لەدۆسییەکانیان پرۆسەی دادگاییەکە بەڕێوەنەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button