فەرمانگەی میدیا و زانیاری: ڕووداو چەواشەکاری و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان بەکارهێناوە

لڤین:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) سەبارەت بە هەواڵێک کە سایتی ڕوداو بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای ڕووداودا هەوالێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە.”
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای ڕووداودا هەوالێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە.
ئەم هەواڵە کە گوایە لە بارەی لێدوانی حیزبێک دارێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە.
هەم بۆ ئەو کەناڵە، و هەم بۆ ئەو حیزبە روونی دەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامەدەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن.
حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و رێگری کردن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو هەموو موڵک و ماڵە گشتیەی بە هەدەر دراون.
بێگومان کەسانێک بە پڕۆسەی چاکسازی سەغلەتن و هەوڵی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە دەدەن، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرامبەر ئیرادەی چاکسازیدا مایەپوچ دەردەچن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی تەموزی ٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21