ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر 16 بڕیاری نوێی ڕاگەیاند

لڤین:
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، 16 بڕیاری نوێی بۆ رێگریكردن له هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( سێشه‌مه ٢٧ / ٧ / ٢٠٢١ )، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیارعه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌دیوانی پارێزگا كۆبووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا،” پاڵپشت به بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی گشتیی شاره‌كه‌مان و هه‌ستیاری و مه‌ترسیداری ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتۆته ئاراوه و ڕۆژ دوای ڕۆژ مه‌ترسیه‌كانی بۆ سه‌رگیانی هاوڵاتییان له‌زیادبووندایه، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ دۆخه‌كه هه‌ستیاره و ڕه‌وشی ته‌ندروستی شاره‌كه‌مان مه‌ترسیداره و زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕه‌چاوكردنی كار و كه‌سابه‌ت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژارده‌ی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك)، ئه‌وا له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتیی شاره‌كه‌مان، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بژارده‌ی دووه‌م ده‌كه‌ین، بۆیه داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندبن، تاوه‌كو بارودۆخه‌كه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیی له‌وه‌ی هه‌یه سه‌ختر نه‌بێت.
دووه‌م/ له ئه‌گه‌ری هه‌ربارودۆخێكی سه‌ختری نه‌خوازراوی زیاتربوونی ڕێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌شاره‌كه‌مان و دروستبوونی لۆد و پاڵه‌پستۆ و نه‌مانی شوێن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، به‌له‌به‌رچاووگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێری ڕاسپارد بۆئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ته‌واوبكرێت له‌وانه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و چه‌ند شوێنیكی دیكه بۆوه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تووشبوان، ئومێد ده‌كه‌ین هاوڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و نه‌گه‌ین به‌م بارودۆخه.
سێیه‌م/ پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لێژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
چواره‌م/ پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌مان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
پێنجه‌م/ رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
شه‌شه‌م/ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت، ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ڕه‌ش و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو شاری هه‌ولێری پایته‌خت.
حه‌وته‌م/ سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌كانی حكومی و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌شته‌م/ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
نۆیه‌م/ مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌یه‌م/ هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
یازده‌یه‌م/ داخستنی هۆڵه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، له ناو هۆتێل و ده‌ره‌وه‌ی هوتێله‌كان.
دوازده‌یه‌م/ پرسه‌دانان له ( كۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوه‌ت – باخچه و هه‌رشوێنێكی تر ) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
سێزده‌یه‌م/ شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
چوارده‌یه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
پازده‌یه‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان.
شازده‌یه‌م/ ئه‌م رێكارانه له‌كاتژمێر ( ١٢ی ئه‌مشه‌و ٢٧ له‌سه‌ر ٢٨ی ٧ی ٢٠٢١ ) بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان له رۆژی ( ٣ / ٨ / ٢٠٢١ ).
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21