لەبارەى نەشتەرگەریی جوانكاریی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هەرێم فەتوای دا

لڤین:

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هەرێم، هەر جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری پێویست وه‌ك ڕاستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت دروسته‌ ئه‌نجام بدرێت، نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته‌ ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه‌، تێكڕایان حه‌رامه‌.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هەرێم، بڵاویکردوەتەوە، سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لە لایەن هاوڵاتیانەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدراوە،” هەر جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری پێویست وه‌ك ڕاستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت دروسته‌ ئه‌نجام بدرێت بەڵام “نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته‌ ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه‌، تێكڕایان حه‌رامه‌ و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌ و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌ و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌ و ناڕه‌زاییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار.”

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی ((نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری)) روون ده‌كاته‌وه‌

بەداخەوە یەکێ لەو دیاردەو مۆدێلە نەشیاوانەی لە تەشەنەکردن و هەڵکشان دایەو بازاڕی گەرمەو ریکلامی بۆ دەکرێ، بابەتی نەشتەرگەری جوانکاری ناپێویست و گۆڕینی دەم و چاوو و سیماو سروشتی جوانی مرۆڤە، کەسانێک هەن لەرێی جوانکاری روخساری خۆیان دەگۆرن و شکڵی دەستکرد لەسەر رووی خۆیان دادەنێن، له‌به‌ر وه‌همێك كه‌ بۆ خۆیان دروستیان كردووه‌، واده‌زانن ناشیرینن‌، یان واده‌زانن ئه‌گه‌ر نەشتەرگەرییان كرد جوان ده‌بن، كه‌چی زۆرجار نه‌تیجه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌رده‌چێت، ئەمە دیاردەیەکی پێچوانەی داب و رەسەنایەتی کوردەو لەرووی زانستی پزیشکی مەترسی یەکجار زۆرە!!
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی روون کردۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان و توێژه‌رو پسپۆڕان و پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد.

الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله وعلى آله وأصحابه وتابعيهم أجمعين وبعد:

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان و توێژه‌رو پسپۆڕان و پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌مه‌چه‌شنه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵاش له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 3 ژو الحجه‌ ی 1442 كۆچی به‌رانبه‌ر 13/7/ 2021 پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی وردو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به‌ گشتی و ئوسوڵ و قه‌واعیدی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی(ره‌حمه‌تی خوای له‌ سه‌ر بێت) به‌ تایبه‌ت ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه‌ دا:

(كورته‌ی فه‌تواكه‌)

1ـ هه‌ر جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاری پێویست به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعیی و دروسته‌، جاری واش هه‌یه‌ ده‌گاته‌ راده‌ی واجب و پێویست به‌ پێی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی.

2ـ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكردنه‌وه‌ی پێست به‌ هۆی سوتانه‌وه‌ یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده‌، یان جیاكردنه‌وه‌ دوو په‌نجه‌ی لكاو به‌ یه‌كه‌وه‌ یان هه‌ر جۆرێكی تری پێویست، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی خۆی دروسته‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام واجب نییه‌.

3ـ نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته‌ ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه‌، یان به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌و ناڕه‌زاییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگارو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و ته‌زویرو ئیحتییاله‌ به‌ زایه‌دانی سامانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه‌ پێویسته‌ چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به‌دووربگرن لێیانه‌وه‌.

(درێژه‌ی فه‌تواكه‌)

سه‌ره‌تا ئاشكرایه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری به‌ شێوازێكی گشتی ده‌بێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:

به‌شی یه‌كه‌م: نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی پێویست(ناچاری): به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكی تایبه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌م به‌شه‌ به‌ پێی به‌ڵگه‌و یاسا گشتیه‌كان و فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌ مه‌ڕ جێبه‌جێكردن و پارێزگاریكردن له‌ پێنج مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه‌ بریتیین له‌ (ئایین و نه‌فس و عه‌قڵ و شه‌ره‌ف و ماڵ) ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ كارێكی دروست و ڕێگه‌ پێدراوه‌, ئه‌گه‌ر ناچاریش بوو واته‌ رۆحی مرۆڤ یان جه‌سته‌ی یان ئه‌ندامێكی له‌شی له‌ ده‌ست ده‌دا له‌ كاتی ئه‌نجام نه‌دانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یدا ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی له‌ دروستییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ واجب بوون، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ماددی نه‌بێت، چونكه‌ پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی شه‌ریعه‌ته‌، واته‌: هه‌ركات ڕۆح و لاشه‌ی مرۆڤ په‌یوه‌ست بوو به‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌, ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ له‌ موباح و دروستییه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی ده‌بێته‌ كارێكی واجب و پێویست، دوای بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ و بوونی پاره‌ی پێویست.

ئاشكراییشه‌ چه‌نده‌ مرۆڤ له‌شی ته‌ندروست بێت ئه‌وه‌نده‌ زیاتر ده‌توانێت به‌ چاكی و جوانی ئه‌ركی سه‌رشانی ئایینی و دنیایی جێبه‌جێ بكات, به‌ڵام پێویسته‌ له‌ ژێر رێنومایی پزیشكی پسپۆڕدا ئه‌نجام بدرێت، دوای نه‌شته‌رگه‌ریش پێویسته‌ ڕێنماییه‌كانی پزیشكی جێبه‌جێ بكرێت چاره‌سه‌رو ده‌رمانی گونجاو به‌كاربهێنرێت پاش پشتبه‌ستن به‌ به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار. ئه‌مانه‌تێكڕایان مه‌به‌ست لێی پارێزگاریكردنه‌ له‌ گیان و جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیش له‌و پێناوه‌دا خودكوشتنه‌و كه‌ قورئان به‌ ده‌قی راسته‌وخۆ خۆكوشتن و خه‌ڵك كوشتنی حه‌رام كردووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {وَلا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا}(سورة النساء من الآية 29)، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستی بچێته‌ كوشتنی كه‌سێكی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ خودی خۆی كوشتبێت، بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت خۆتان مه‌كوژن، وه‌ك پێشه‌وا أبو جعفر الطبري له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا رونی كردووه‌ته‌وه‌. بڕوانه‌: تفسير الطبري = جامع البيان بتحقيق: أحمد شاكر:: (8/ 229) هه‌ر له‌و چه‌شنه‌ی (وَلا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ)ه ئایه‌ته‌كانی: {وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ} (وَلا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ)(سورة الحجرات: 11)وه‌ك ده‌فه‌رموێـت:” لأن الله تعالى ذكره جعل المؤمنين إخوة، فقاتل أخيه كقاتل نفسه، ولامزُه كلامز نفسه” ،برِوانة: تفسير الطبري: (3/ 548).

 

 

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌ سه‌ر بێت) له‌ ئه‌و په‌ڕی په‌ژاره‌یی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان فه‌رمویه‌تی: قاپ و ده‌فرو په‌رداخه‌كانتان سه‌ر بنێنه‌وه‌و به‌ كراوه‌یی جێیان مه‌هێڵن و سه‌رقاپیان بنێنه‌وه‌ تا دوربێت له‌ په‌تا و ڤایرۆس وه‌ك ده‌فه‌رموێت:” غطُّوا الإناءَ، وأوكوا السِّقاءَ، فإنَّ في السَّنةِ ليلةً ينزلُ فيها وباءٌ، لا يمرُّ بإناءٍ ليسَ عليهِ غطاءٌ، أو سقاءٍ ليسَ عليهِ وِكاءٌ، إلَّا نزلَ فيهِ من ذلِكَ الوباءِ. وفي روايةٍ: فإنَّ في السَّنةِ يومًا ينزلُ فيهِ وباءٌ” رواه مسلم في صحيحه (3/1596) برقم (2014) عن جابر(رضي الله عنه). هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی عبدالله ی كوڕی عه‌مر(رضي الله عنهما) ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی هه‌واڵم پێگه‌یشتووه‌، كه‌ به‌رده‌وام به‌ڕۆژوو ده‌بیت و به‌ شه‌ویش به‌رده‌وام شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت، به‌و چه‌شنه‌ مه‌كه‌، شه‌ونوێژیش بكه‌م و بیشخه‌وه‌، به‌رۆژویش به‌ و بیشی شكێنه‌، ئه‌ی عبدالله لاشه‌ت مافی هه‌یه‌ له‌ سه‌رت، هه‌روه‌ها چاوه‌كانت مافیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رت، هه‌روه‌ها مێوان و خێزانت مافیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رت ..هتد:” قُم ونم، وصم وأفطر، فإن لجسدك عليك حقا، وإن لعينك عليك حقا، وإن لزَوْرِكَ عليك حقا، وإن لزوجك عليك حقا”. صحيح البخاري طبع دار الشعب: (3/ 51) باب حق الجسم في الصوم برقم(1975).

هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌ سه‌ر بێ) فه‌رمانی داوه‌ كه‌ ته‌داوی و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ” يا عبادَ اللهِ تداوَوْا؛ فإنَّ اللهَ لم يَضَعْ داءً إلَّا وضَعَ له شفاءً” أخرجه ابن ماجه في سننه بإسناد صحيح برقم(3436) وأبو داود في المسند برقم: (3855) والترمذي في سننه برقم (2038)، والنسائي في السنن الكبرى برقم: (7553) وأحمد في المسند برقم: (1845) من حديث أسامة بن شريك (رضي الله عنه).

به‌شی دووه‌م : نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌ویش ده‌كرێت به‌ دوو جۆره‌وه‌:

جۆری یه‌كه‌م: نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست: وه‌ك چاككردنی شكانی ئه‌ندامه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌به‌رچاوه‌كان وه‌ك شكانی لوت یان قرتانی به‌شێكی گوێچكه‌، یان رێكخستنه‌وه‌ی پێست به‌ هۆی تێكچوونی به‌ روداوی سووتان به‌ تایبه‌تی ڕوخسارو ده‌ست و جێگه‌ی دیار، (نه‌ك لابردنی چرچ ولۆچی ده‌م و چاو به‌ هۆی پیرییه‌وه‌) هه‌روه‌ها وه‌ك چاندن و ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان, یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده‌، یان جیاكردنه‌وه‌ دوو په‌نجه‌ی لكاو به‌ یه‌كه‌وه‌، یان لابردنی مووی زۆر به‌ ده‌موچاوی ئافره‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك ئه‌گر به‌ لێزه‌ریش بێت به‌مه‌رجێك له‌ رووی پزیشكییه‌وه‌ زه‌ره‌ری نه‌بێت، یان هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری كه‌ پێویست بێت و مرۆڤه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌و سروشته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤی له‌سه‌ر دروست كردووه‌. به‌نموونه‌ ئه‌سڵ وایه‌ مرۆڤ ( لووتی هه‌بێت, چاوی هه‌بێت, گوێچكه‌ی هه‌بێت, قژی هه‌بێت, ددانی هه‌بێت) ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراودا یان به‌ هه‌ر هۆكارێكی تر وه‌ك زگماك یه‌كێك له‌م ئه‌ندامانانه‌ی له‌ده‌ست دابوو یان هه‌ر نه‌یبو یان زیاتری له‌ئاسایی هه‌بوو ئه‌وا دروسته‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات له‌ژێر چاودێری پزیشكی و بیانگێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی سروشتی خۆی .

هه‌روه‌ها دروسته‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی كه‌ زیاده‌بێت له‌ سروشتی مرۆڤ وه‌ك بوونی په‌نجه‌یه‌كی زیاده‌ له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست یان دروستبوونی لوو یان گۆشتی زیاده‌ دروسته‌ بۆ ئه‌مانیش نه‌شته‌رگه‌ری پێویست ئه‌نجام بدرێت, به‌ڵام واجب نییه‌ و دروسته‌ خاوه‌نه‌كه‌ی خۆڕاگر بێت له‌سه‌ری .

به‌ڵگه‌یش له‌ سه‌ر دروستی ئه‌م به‌شه‌ فه‌رموده‌كه‌ی عه‌رجه‌فه‌ی كوڕی ئه‌سعه‌ده‌ (رضي الله عنه) كه‌ له‌ كاتی خۆیدا له‌ شه‌ڕی ناسراو به‌ (كلاب) له‌ رۆژگاری جاهیلیدا لوتی به‌ركه‌وتبوو، له‌ زیو بۆیان دروستكردبوویه‌وه‌، پاشان خۆی رانه‌گرتو خراپ بوو، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌ سه‌ر بێت) فه‌رمانی پێدا كه‌ لوتێكی دروستبكاته‌وه‌ له‌ زێڕو ئه‌ویش فه‌رمانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد. عن عرفجة بن أسعد(رضي اله عنه) أنه أصيب أنفه يوم الكُلاب في الجاهلية ( يوم وقعت فيه حرب في الجاهلية ) فاتخذ أنفا من وَرِق (أي فضة) فأنتن عليه، فأمره النبي (صلى الله عليه وسلم) أن يتخذ أنفا من ذهب”. رواه الترمذي في السنن برقم ( 1770 ) وأبو داود في السنن برقم ( 4232 ) والنسائي في السنن برقم ( 5161) بأسناد حسن.

جۆری دووه‌م: جوانكاری ناپێویستی نادروست :

له‌ نموونه‌ی هه‌ر جوانكارییه‌ك كه‌ مرۆڤ بیه‌وێت له‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌شی خۆی یان بۆ غه‌یری خۆی ئه‌نجامی بدات كه‌ پێویست نه‌بێت له‌ رووی پزیشكییه‌وه‌ به‌ڵكو ته‌نها بۆ جوانكاری و چاولێكردن بێت، له‌ نموونه‌ی بچوككردنه‌وه‌ی لووت, ده‌م, گوێچكه‌, به‌رزكردنه‌وه‌ی برۆ، كوڵم، لابردنی چرچ ولۆچی ده‌م وچاو به‌ هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌، دانانی فیله‌ر، بۆتۆكس… هاوشێوه‌كانیان بۆ هه‌ر جێگه‌و ئه‌ندامێكی له‌ش به‌ پڕكردنه‌وه‌ یان نزم و به‌رزكردنه‌وه‌ یان ئه‌ستوركردن یان باریككردنه‌وه‌ و ..هتد.. ئه‌مانه‌ تێكڕایان حه‌رامن له‌ به‌ر ئه‌م (10) خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌:

١ـ ده‌ست كاریكردنی دروستكراوی خودای گه‌وره‌یه‌ (تغيير خلق الله) كه‌ ئه‌وه‌یش حه‌رامه‌ به‌ پێی به‌ڵگه‌كانی شه‌ریعه‌ت و كۆ ده‌نگی زانایانی ئیسلام. چونكه‌ شوێنكه‌وتنی كار و ویستی شه‌یتانه‌ كه‌ مه‌به‌ستییه‌تی به‌نده‌كانی خودا به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ خشته‌ به‌رێت و ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ك سوێندی خواردووه‌ كه‌ فه‌رمان بدات به‌وانه‌ی به‌ گوێی ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ نا دروسته‌ بكه‌ن وه‌ك له‌ هه‌ردوو ئایه‌تی پیرۆزی:{ لَعَنَهُ اللَّهُ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا * وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا} (سورة النساء: 118، 119) ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌. حه‌زره‌تی عبدالله ی كوڕی بن مسعود (رچی الله عنه) ده‌یگێرێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی، كه‌ خۆیان ده‌كوتن یان بۆیان ده‌كوترێت ئه‌وانه‌یش كه‌ گۆڕانكاری له‌ برۆیاندا ئه‌نجام ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یش كه‌ ددانیان به‌ین ده‌خه‌ن له‌ به‌ر جوانی كه‌ به‌وا كرده‌وانه‌یان كاری خودا ده‌گۆڕن: ” لعن الله الواشمات والمستوشمات والمتنمصات والمتفلجات للحسن المغيرات خلق الله تعالى..الحديث” متفق عليه من حديث عبد الله بن مسعود(رضي الله عنه). ينظر: صحيح البخاري: (7/ 212) برقم(5931) باب المتفلجات للحسن، وصحيح مسلم (3/ 1678)برقم(2125). شیخ الاسلام ئیمامی نه‌وه‌وی له‌ راڤه‌ی (المتفلجات للحسن) دا ده‌فه‌رموێت:” ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن نێوان ددانی شاش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵ خۆی بنوێنێت و جوانی ددانی ده‌ربخات.. پاشان ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كارانه‌ حه‌رامن چ له‌ بۆ بكه‌ر چ بۆ بۆكراو، چونكه‌ گۆڕینی دروستكراوی خودایه‌، هه‌روه‌ها ته‌زویر ته‌ڵه‌كه‌و درۆو چاوبه‌ستكردنه‌، مه‌به‌ستیان ته‌نها جوانكارییه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌ چاككردنه‌وه‌ی نێوان ددانه‌كانیان جوانكاری نه‌بێت وه‌ك چاره‌سه‌ركردن و چاككردنه‌وه‌ی ناشرینی و عه‌یبێك كه‌ له‌ ددانه‌كانیاندا هه‌بێت ئه‌وكات نابێته‌ حه‌رام و كێشه‌یه‌ك دروست ناكات له‌ شه‌رعدا وه‌ك ده‌فه‌رموێت:” وهذا الفعل حرام على الفاعلة والمفعول بها، لهذه الأحاديث، ولأنه تغيير لخلق الله تعالى، ولأنه تزوير، ولأنه تدليس، وأما قوله: (المتفلجات للحسن) فمعناه: يفعلن ذلك طلبا للحسن، وفيه إشارة إلى أن الحرام هو المفعولُ لطلب الحسن، أما لو احتاجت إليه لعلاج أو عيب في السن ونحوه، فلا بأس، والله أعلم”. شرح النووي على صحيح مسلم ط/ دار إحياء التراث العربي: (14/106ـ107).

٢ـ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زاییه‌ به‌رانبه‌ر قه‌ده‌ری خودای میهره‌بان، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ گوناهێكی زۆر گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر نه‌شچێته‌ چوارچێوه‌ی كوفره‌وه‌ خوا په‌نامان بدات.

٣ـ به‌فیڕۆدانی پاره‌و سامانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت كه‌ بێگومان پارێزگاریكردن له‌ سامان مه‌به‌ستێكی تری شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌ له‌ كۆی پێنج مه‌به‌سته‌كه‌، كه‌ پارێزگاری لێكردنیان زه‌روره‌ت و پێویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌، پشتگوێ خستنیشیان ده‌بێته‌ زه‌ره‌ربه‌خش و خراپكاری وه‌ك پێشه‌وامان حجة الإسلام ی غه‌زالی ده‌فه‌رموێت:” ومقصود الشرع من الخلق خمسةٌ: وهو أن يحفظ عليهم دينَهم ونفسَهم وعقلهم ونسلهم ومالهم، فكل ما يتضمن حفظ هذه الأصول الخمسة فهو مصلحةٌ، وكل ما يفوت هذه الأصول فهو مفسدةٌ، ودفعُها مصلحة”. المستصفى لحجة الإسلام الغزالي -ط الرسالة بتحقيق: الأشقر: (1/ 417).

٤ـ ته‌قلیدو چاولێكردنی بێباوه‌ڕانی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش بۆ خۆی گوناهێكی تره‌. كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كارانه‌ دوورن له‌ نه‌ریتی جوانی موسڵمانان به‌ گشتی و نه‌ریتی جوانی كورده‌واری به‌ تایبه‌ت.

٥ـ سه‌ركه‌وتوویی له‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا رێژه‌یی یه‌، له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازی هه‌یه‌، زۆر جار كه‌سه‌كه‌ له‌ بری جوان بوون ده‌بێته‌ عیبره‌ت و به‌ هۆی سه‌رنه‌كه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری تر ده‌بێت ..هتد.

٦ـ خۆ ده‌رخستنی تێدایه‌ له‌ به‌رانبه‌ر نا مه‌حره‌م ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی خۆی نه‌بێت، به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێت، ئه‌مه‌یش حه‌رامێكی تره‌ و ته‌نها كیفایه‌ته‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

٧ـ كه‌سه‌كه‌ هه‌تا چاك ده‌بێته‌وه‌ ناتوانێك ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرێت به‌و شێوه‌ی كه‌ شه‌رع بۆی داناوه‌، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی چواندن یان دروستنه‌بوونی نوێژه‌كانی، بۆ كارێك كه‌ پێویست نییه‌.

٨ـ ده‌ستكاریكردنی فیتره‌تی جوان و سه‌لیمه‌ كه‌ خودا مرۆڤه‌كانی له‌ سه‌ری خوڵقاندووه‌.

٩ـ ته‌زویركردن به‌رهه‌م دێنێت كه‌ ره‌نگه‌ مافیاكان له‌و ده‌رگایه‌وه‌ كاری ته‌زویرو نایاسایی ئه‌نجام بده‌ن.

١٠ـ له‌خشته‌بردنی به‌رانبه‌ره‌، واته‌ ئیحتیال و فێڵكردن له‌ كه‌سی به‌رانبه‌ر ، به‌تایبه‌ت بۆ پرۆسه‌ی زه‌واج، بێگومان هه‌موو جۆره‌ فێڵكردنێكیش له‌ شه‌ریعه‌تدا حه‌رامه‌.

ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆكاۆی تر كه‌ تێكڕایان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نا پێویست كه‌ ئێستا خه‌ڵكێكی ناڕۆشنبیر سه‌ری تێكردووه‌، له‌به‌ر وه‌همێك كه‌ بۆ خۆی دروستی كردووه‌، واده‌زانێت ناشیرینه‌، یان واده‌زانێت ئه‌گه‌ر كردی جوان ده‌بێت، كه‌چی زۆرجار نه‌تیجه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌رده‌چێت، له‌و نمونانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانكردن تێكڕایان حه‌رامه‌و واجبێكی شه‌رعییه‌ موسڵمانان خۆیان به‌ دووربگرن لێیه‌وه‌. هه‌روه‌ها رایشی ده‌گه‌ێنین كه‌ هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌و رووه‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێت حه‌رامه‌و پێویسته‌ پزیشكی موسڵمان توخنی نه‌كه‌وێت.

والله تعالى أعلم

وصلى الله على سيدنا محمّد كلّما ذكره الذاكرون وغفل عن ذكره الغافلون، وعلى آله وصحبه وسلّم تسليما، وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

هه‌ولێر :

3 ذو الحجة‌ ی 1442 كۆچی

13/7/ 2021 زاینی

23 پۆشپه‌ڕی 2721 کوردی

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button