نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە دیالۆگی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا ده‌کەین

لڤین:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا ده‌کەین، ئەو گفتوگۆیە هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژیی درێژخایەن.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ى دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاندوە،” پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمه‌ریکا ده‌که‌م.”

هەروەها ڕایشیگه‌یاندووه‌،” ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م.”

دەقی تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

“پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابووری و کولتووری. ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button