وەزارەتى شەهیدان لەبارەی وەرگرتنی مینحەوە زیندانیانی سیاسی ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، زیندانیانی سیاسی ده‌توانن له‌ شاره‌كانی خۆیان مینحه‌كانیان وه‌ربگرن و سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕایگه‌یاندووه‌،” ئه‌و زیندانه‌ سیاسیانه‌ی كە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشت ڕاستکراوەتەوەو لەدوومانگی ڕابردوو لەبانکی( بێخاڵ) لە شاری هەولێر مینحەکانیان وەرگرتووە، بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە شارەکانی سلێمانی ودهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران .”

لە بەشێکی تری ئاگاداریەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،” بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ڕۆژی ( چوارشەممە ۲٨ /٧ /٢٠٢١ ) موچەی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش ده‌كرێت.”

به‌پێی یاسای چاكسازی پێداچونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كرێت و هه‌ندێكیان به‌هۆی كه‌موكوڕی له‌ دۆسیه‌كانیان له‌ مینحه‌ی مانگانه‌ بێبه‌ش ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button