رونكردنەوە لەبارەی چۆنیەتی خۆكوشتنی كچێكی ١٨ ساڵان دەدرێت

لڤین:

پۆلیسی زاخۆ، ئەو کچە تەمەن ١٨ ساڵە خۆی گوللەی بە خۆیەوە ناوە، نەک لەکاتی سناپکردن گوللەی بەرکەوتبێت.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکرایەوە کە کچێک لە قەزای زاخۆ ویستویەتی بە دەمانچەوە ڤیدیۆیەکی سناپچات تۆمار بکات بەڵام گوللەیەک لە دەستی دەردەچێت و خۆی دەکوژێت.

سەبارەت بەو ڕوداوە، رائید نەهشەت سەلمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای زاخۆ، بە میدیاکانی راگەیاند،” سەعات 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، (ن. ش.)، دانیشتوی سەنتەری قەزای زاخۆ گوللەیەکی دەمانچەی بە خۆیەوە ناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە ) گیانی لەدەستدا.”

ئاماژەی بەوەیشدا،” دوای ئەوەی گوللەکەی بەرکەوتوە، ئەو کچە ١٨ ساڵانە رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کراوە و خۆی لە نەخۆشخانە قسەی کردوە و ئەوەی وتوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەوەی رەتكردوەتەوە کە لە کاتی سناپچات بە هەڵە گوللەی بەرکەوتبێت،وتی،” بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو کچە خۆی گولـلەی ناوە بە خۆیەوە.”

لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنەکەیشی، رائید نەهشەت سەلمان وتی، “هێشتا هۆکارەکان دیارنین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button