ئەمڕۆ بڕیار لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆوە دەدرێت

لڤین:
ئهمڕۆ لیژنەى باڵاى بهرهنگاربوونهوهی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر توندکردنەوەى ڕێوشوێنەکانى کۆرۆنا و وەزارەتى تەندروستیش پێشنیازى قەدەغەى هاتووچۆی کردووە.
ئهمڕۆ 27ـی تەمموز، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بۆ تاووتێکردنی پرسی ھەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆدەبێتەوە. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوهكهی ئهمڕۆی لیژنەکەدا تاوتوێی ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى دەکرێت کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە کراوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی: ڕێکارەکان توندتر دەکرێت چونکە ڤایرۆسەکە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوینێ لە ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی دەڕۆژ کراوە.