بایدن: لە چەند مانگێکدا ئەرکی هێزە شەڕكەرەكانمان لە عێراق کۆتایی دێت

لڤین:

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لە کۆشكی سپی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیری عێراق، ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق کۆتایی د‌ێت.

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی، پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد ‌و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوندییەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

لەمیانەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا لە کۆشكی سپی، بایدن لە پاڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا وتی: “ئەرکی نوێی هێزەکانی ئەمەریکا، پێدانی مەشق و ڕاوێژ و یارمەتیدان دەبێت لە کۆتایهێنان بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام تاوەکو کۆتای ساڵ چیتر ئەرکی سەربازیی شەڕکردنمان نامێنێت”.

بەڵام بایدن ڕەتی کردەوە ئاماژە بە ژمارەی ئەو هێزانە بدات لە عێراقدا دەمێننەوە کە لە ئێستادا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمەریکی لەو وڵاتەدا بوونیان هەیە.

لای خۆشیەوە جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، بەر لە کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” ئەمە گۆڕانکارییە لە ئەرکەکاندا، ئەمە نەهێشتنی هاوبەشیەکەی نێوانمان یاخود بوونمان و پەیوەندییە نزیکەکانمان لەگەڵ ڕابەرانی عێراقدا نیە”.

هاوکات مستەفا كازمی، وێڕای سوپاسی بۆ هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەی، وتی: پەیوەندییەكانی عێراق ‌و ئەمریكا، ستراتیژیین ‌و جەختیشی كردەوە لەوەی، دۆخی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیدارەی واشنتۆن، لە باشترین دۆخدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button