نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی لیواکانی پێشمەرگە

لڤین:

وەزارەتی دارای، فەرمان بە گەنجینەکان کراوە سبەی مووچەی هەموو لیواکانی پێشمەرگە بدرێت، ئەوەی سبەی لیستی تەواو بێ و چەکیان پێ بدرێ مووچەکانیان وەردەگرن.

ڕۆژنامە نوسی نزیک لە سەرۆکی حکومەت،شوان بەرزنجی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیویەتی،” سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندم، فەرمان بە گەنجینەکان کراوە سبەی مووچەی هەموو لیواکانی پێشمەرگە بدرێ، ئەوانەی بودجەیان لەسەر ئەمریکەکانە و ئەوانەشی لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایین.”

ئاماژەی بەوەیش داوە،” سەرچاوەکە جەختی کردەوە، ئەوەی سبەی لیستی تەواو بێ و چەکیان پێ بدرێ مووچەکانیان وەردەگرن،ئەگەرنا دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.”

هەروەها نوسیویەتی،” لەبارەی ئەوەی چەند مووچە دەدرێتە لیوا هاوبەشەکان پەیوەندیم بە دوو بەرپرسی وەزارەتی پێشمەرگە کرد گوتیان ( زانیاریمان نیه سبەی دەزانین ).”

ئاماژەی بەوەیشداوە،” بەرپرسی ژمێریاری یەکێک لە لیواکان پێی ڕاگەیاندم:لیستی دوو مانگمان حازرە و چاوەڕێی دوو مووچە بدرێ.”

نوسیویشیەتی،”سەرچاوەکەی داراییش گوتی یەک مووچە بێ یان دوو مووچە ئەوە پێیان دەدرێ.”

لە چەند مانگی ڕابردوودا لیوا هاوبەشەکان مانگانە سێ مووچەیان پێدەدرا، تەنها لیوای ( ٩ ) دوومووچەیان پێدەدرا، چاوەڕوان دەکرێ لیوا هاوبەشەکان ئەوجارەش دوو مووچە وەربگرن و لە مانگی داهاتوودا دەکرێتە یەک مووچە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button