لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ٣٢ ئۆتۆمبیلی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌فرۆشرێت

لڤین:

فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ، له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا ( ٣٢ ) ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشن و هاوڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانی لیژنه‌ی فرۆشتن و هۆبه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌ن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێله‌كان.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە،” به‌ پێی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ ( ٤٦٥٢ )ی كه‌ رۆژی ( ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ ) بۆ فرۆشتنی ( ٧٤ ) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری خۆی ده‌ریكردوه‌، بڕیاروایه‌ كاتژمێر ( ١٠:٠٠ )ـی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ( چوارشه‌ممه‌، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ ) له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نها ( ٣٢ ) ئۆتۆمبێلیان له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا به‌ پێی یاسای فرۆشتن و به‌ كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ ( ١ )ی ساڵی ( ٢٠٢١ ) ی هه‌مواركراو بفرۆشرێن.”

فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی، هاوڵاتیانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، له‌وكاته‌دا ئاماده‌ی زیادكردنه‌كه‌ بن و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ پشوی فه‌رمی بو، ئه‌وا زیادكردنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی دواتر دواده‌خرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر كه‌سێك كه‌ خوازیار بێت ده‌توانێت سه‌ردانی لیژنه‌ی فرۆشتن و هۆبه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: دانانی بارمته‌ی یاسایی به‌ بڕی ( ٦٦٢٥٥٠٠٠ ) دینار.

دوه‌م: ڕسومات و خه‌رجییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و به‌شداربوه‌ی كه‌ زیادكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.

سێیه‌م: فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ (نه‌قدی) ده‌بێت و دیناری عێراقی له‌ كڕیار وه‌رده‌گیردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button