دەستگیر کردنی داواکراوێکی تەقینەوەکەی بەغدا لە کوردستان ڕاگەیەندرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، داواکراوێکمان دەستگیر کرد کە دەستی هەبووە لە تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر لە بەغدا.

رۆژی ( دووشەممە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ )، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج و دەیان قوربانی لێ کەوتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١) دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە،” دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومانلێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button