لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

لڤین:

پارێزگاری هەولێر، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا، بڕیار لە رێکاری نوێی خۆپارێزی لەو بڵاوبوونەوە خێرایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ )، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند،” هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، رۆژانە ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لۆد و قەرەباڵغی دەستی پێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، هاووڵاتییان خۆیانن بە خۆپارێزییەکانیان.”

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باش لەوە دەکەن دووبارە لە هەرێم قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت، پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد،” ئەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت لەسەر رێکارە نوێکانی خۆپارێزی کە چۆن دەبێت و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت یان نا، بۆ ئەمانە رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button