نوێترین زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچە

لڤین:

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچی مانگی تەمووز دەکرێت بەبێ لێبڕین.

پاش ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کۆتای بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت لەم مانگەوە، دارا ڕشید وەزیری پلاندانانی حکوەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،”مووچە‌ بە‌تە‌واوە‌تی دە‌درێت.”

ڕایشیگەیاندووە،” ئەمڕۆ ( یەکشەممە ٢٥ ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندارەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.”

ئاشکرایشی کردووە،” لەو کۆبونەوەیە باسی‌ بارودۆخی ئابوریمان كرد و ھە‌ڵسە‌نگاندنمان بۆ داھاتە‌كان كرد و بڕیارمان-دا؛ مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌.”

سەبارەت بەهۆکارەکانی نەمانی لێبڕینی مووچە، وەزیری پلاندانانی حکومەت ئاماژەی بەوەداوە،” ئە‌م بڕیارە‌ماندا، ئەمەش پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ ٢٠٠ ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تی مووچە‌.”

لە کۆتایدا نوسیویەتی،” سبە‌ینێش ٢٦/٧ دە‌ستدە‌كرێت بە‌دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌تە‌واوە‌تی.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button