بزووتنەوەی ئیسلامی داوادەکات کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت

لڤین:

بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان داوا دەکات کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت، باس لەوەشدەکات، هاوڵاتیان لەڕووی ئاسایشەوە لە دڵەڕاوکێ و باری دەروونی نا ئارامدا دەژین.

 ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی، کۆبووەوە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە،” لەسەر دۆخی خراپی ژیانی هاوڵاتیان و بەردەوامی لێبڕینی موچەو نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان لەم گەرمای هاوینەدا ئەنجومەنی شورا داوا دەکات کۆتایی بەسیستەمی لێبڕینی زۆرەملێی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆران بهێنرێت، چونکە بە پێی هەموو پێوەرەکان داهاتەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.”

راشیگەیاندوە،”هاوڵاتیان بەداخەوە لەڕووی ئاسایشەوە لە دڵەڕاوکێ و باری دەروونی نا ئارامدا دەژین ئەمەش بەرهەمی بێ باکی و ناکارامەییە.”

ئاماژەی بەوەشکردوە،” گەنجان ناچاربوون، کە سەری خۆیان هەڵبگرن و بەرەو هەندەران و رێگەی مەرگ بگرنەبەر و خۆیان ڕادەستی قەدەرێکی نادیار بکەن.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button