مانەوەی ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێدا، ئیهانەبوو بۆ گۆڕان

هه‌ڵه‌كه‌ له‌كوێوه‌ ده‌ستی پێكرد

هەڵەکە لەو رۆژەوە دەستیپێکرد کە وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆکانیاندا، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەرجەکانی ئەو حیزبە بۆ ئاشتبونەوە و چونە حکومەتی هەرێم رازی بون .
ئێمە ئەوکات لەناو بزوتنەوەکەدا بوین و لە جڤاتی نیشتیمانیی کە باسی گفتوگۆ و رێککەوتن کرا وتمان :
– مانەوەی ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێدا، ئیهانەیە بۆ بزوتنەوەکە و ئەبێ مەرجی بزوتنەوەکە دورخستنەوە و لێپرسینەوەی خۆی و بەدواداچونی مەلەفی نەوتی هەرێم بێت .
– ئەبێت مافی مێژویی نەوشیروان مستەفا چ وەک رێکخەری گشتی پێشو چ وەک شەخسی خۆی کە هەمو تەمەنی بە مافی کورد و شۆڕش و کوردایەتی بەخشی، بەداوای لێبوردنی رەسمی لەلایەن پارتی وەک حیزب و ئەو دادگایەوە کە بە تیرۆریست تاوانباریکرد، بگەڕێتەوە .
ئەوکات و رۆژە نە وەفدی بزوتنەوەکە و نە چڤاتەکەی گوێی لێنەگرتین و بە قسەکانی ئێمە قوشقی بون .
ئێستاش کە لە مەسیف و سەری رەشەوە باس لە تەکلیف و وەرگرتنی دەیان ملیۆن دۆلار لە پارەی نەوت بۆ نەوشیروان مستەفا ئەکرێت ، ئەوەی کە ئەبێ بە هەق یان ناهەق راست یان هەڵە وەڵام بداتەوە نە( بزوتنەوەی گۆڕان و رێکخەرەکەیەتی نە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ) ن ، بەڵکو خودی کابینەی حکومەت و سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستانە ! ئەو داوایەش هەر ئەبێ بزوتنەوەی گۆڕان وەک مەرجی مانەوەی لە کابینەکەدا بیکات، خۆ ئەگەر نا !! ماناکانیتری ئاشکرا دەردەکەوێت .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button