ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند

لڤین:
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، پێویستە فەرمانبەران ماسک ببەستن و ڕەچاوی دووری نێوانیان بکەن، هاوڵاتیانیش ماسک ببەستن و پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، لەبارەی توند کردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند، و تێیدا هاتووە،” پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگەکاندا بە بەستی ماسک و رەچاوکردنی دوری نێوانیان رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.”
دەقی ڕاگەیاندنەکە:
راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیانەوە
بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و چڕبوونەوەی زیاتری مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان، ژووری ئۆپەراسیونی ئیدارەی گەرمیان ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دەردەکات و لە پێناو سەلامەتی هەمووان پێویستە جێبەجێ بکرێن..
١- بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان توشبوون بە پەتای کۆرۆنا و رێژەی مردن رووی لە زیادبوون کردووە، بۆیە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیان دەکات رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان بەدور بگرن لە شوێنە قەرەڵغەکان.
٢- پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگەکاندا بە بەستی ماسک و رەچاوکردنی دوری نێوانیان رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و هاوڵاتیانیش لەکاتی سەردانیکردن بۆ فەرمانگەکان، دەبێت ماسک ببەستن بەپێچەوانەوە مامەڵکانیان رایی ناکرێت.
٣- داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکەین پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەوەش لەپێناو پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان لە توشبوون بە کۆرۆنا.
٤- رۆژی یەکشەممە (٢٠٢١/٧/٢٥) تاقیکردنەوە وزارییەکان دەستپێدەکات، پێویستە لە هۆڵەکانی خوێندن خوێندکاران و مامۆستایان رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بگرنەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پێداویستیەکانی خۆپارێزی دابیندەکرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢١/٧/٢٤
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21