دەزگای لوتكە كەسوكاری كۆچبەرانی ناو یەختە نوقمبووەكە ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

پاش ئەوەی رەوا بابان، نوێنەری یەکێتی لە یۆنان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە ٤٥ کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی (کریتی) سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە ژێر ئاو کەوت و لەو ٤٥ کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و ٣٦ کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا، دەزگای لوتکە لە ڕاگەیەندراوێکدا كەسوكاری كۆچبەرانی ناو یەختە نوقمبووەكە ئاگادار دەکاتەوە کە بە زوترین کات پەیوەندیان پێوەبکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئاگادارییەك بۆ كەسوكاری كۆچبەرانی ناو یەختە نوقمبووەكە

بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەی كەسوكاریان لەناو ئەو یەختەی رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بووە، تكایە لە نزیكترین كاتدا پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی دەزگای لوتكەوە (٠٧٧١٩٦٧١٥٥١) بۆ زانینی چارەنووسی كەسوكاریان.

لە ئێستادا نوێنەری دەزگای لوتكە بە شێوەیەكی فەرمی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتی یۆنان لەسەر هێڵە بۆ دەستنیشانكردنی چارەنووسی هاووڵاتیانی كوردی هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button