ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی

لڤین:

ئەمریكا هۆشداریدا لە داخستنی هەدەپە و ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن بەردەوام دەبێت لە پشتگیری هێزە كوردیـیەكان لە باكوری ڕۆژئاوای سوریا.

ڤیكتۆریا نوڵەند، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕامیاری، لە دانیشتنێكدا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیـیەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات، نیگەرانی دەربڕی لە ڕێكارەكانی توركیا دژ بە ئەندامانی هەدەپە و ڕۆژنامەنووسان.

ئەو راشیگەیاند ئیدارەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی هەسەدە و دەشڵێت: ئێمە زۆر بە ڕوونی نیگەرانیـیەكانی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەسەڵاتدارانی توركیا سەبارەت بە قەدەغەكردنی حزبە سیاسییەكان.

ڤیکتۆریا وتوشیەتی: ڕوونە كە هەدەپە نوێنەرایەتی چینێكی فراوانی هاوڵاتیانی توركیا دەكات و قەدەغەكردنی نوێنەرانی ئەو چینە پرسیار دروست دەكات لەسەر پاك و بێگەری هەڵبژاردنەكان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button