لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی کۆدەبێتەوە

لڤین:

ئەمرۆ شەممە، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی بۆ ئامادەکردنی پێشنیار لە بارەی رەوشی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەریم کۆدەبێتەوە.

بڕیارە  لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی شارەکە و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببێتەوە، و کۆبونەوەکەش لەسەر داخوازی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستاندا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین لیژنەکە ئەمڕۆ چەند بڕیارێک دەدات کە وەک پێشنیار بەرز دەکرێتەوە بۆ حکومەتی هەریم و لیژنەی باڵای روبوڕووبوونەوەی کۆرۆنا .

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رەوشی تەندروستی و رێگری لە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button