لەوەڵامی ژنەکەی ئاشتی ھەورامیدا

لڤین:

پاش ئەوەی چراخان ڕەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا چەندین نهێنی بەرپرسان هەرێمی لە بواری نەوت ئاشکرا کرد،تێیدا چەند نهێنیەکی دەرباری عەلی حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد، بەوە تۆمەتباری کرد کە دوای گرێبەستێکی کردوە بۆ کۆمپانیایەکی بەڕیتانی کە تێیدا ٢٠٪ ی سودەکەی بۆ خۆی بوە، عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری فەرمی خۆی وەڵامی چراخانی دایەوە.

بۆ خوێندنەوەی چاوپێکەوتنەکەی چراخان رەفیق سەردانی ئێرەبکە

 

دەقی وەڵامەکەی عەلی حەمە ساڵح:

 

لەوەڵامی ژنەکەی ئاشتی ھەورامیدا

من نامەوێت باسی شتە شەخسیەکان بکەم کە ئاشتی ھەورامی چۆن ئەم ژنەی ھێنا.. ڕۆژێک دەڵێ ژنی ئەوم و ڕۆژێک دەڵێ ژنی نیم و ڕۆژێک دەڵێ: ئاشتی ھەورامی پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوی کوردەوە……. ڕۆژێک بەناوی ئەوەوە دژایەتیمان دەکات..

دوای ئەوەی چەندین بەڵگەنامەم لەسەر ئاشتی ھەورامی و ژنەکەی بڵاوکردەوەو ھەردووکیانم داوە بە دادگا دەستیان کرد بە درۆو بوختان.. ئێستاش باسی ئەوە دەکات گوایە من داوای ڕێککەوتنم لێکردون و باسی کڕینی نەوت و پاڵاوگە دەکات !!

منەتتان نەبێ یەک بەڵگەتان لایە من داوای پارەو کڕینی نەوتم کردبێت یان لە لەندەن کۆمپانیام بردبێت بۆلای ئاشتی بڵاوی بکەنەوە.. بەتایبەت بینینی لەندەن و کڕینی نەوت!

دەڵێ عەلی حەمە ساڵح داوای نەوتی کردوە بۆ پاڵاوگەی دوکان گوایە ھی گۆڕانە.. لە کاتێکدا خاوەنی پاڵاوگەی دوکان دیارەو یەکیان ناوی رەسوڵەو و ئەوی دیکە ناوی ھیوا ئاواتەو نزیک بوە لە یەکێتیەوە، بچوکترین پەیوەندی بەئێمەوە نەبوەو بێ منەت بن چیتان ھەیە بڵاوی بکەنەوە..

من دەیاندەمە دادگا با خۆی و ئاشتی ھەورامی قسەکان بسەلمێنن..

من یەکەم کەس بوم دۆسیەی تاوانی گەندەڵی ئاشتی ھەوارامی و ژنەکەیم بڵاوکردەوە..

ئەگەر نەوت فرۆشرابێت بە ئێمە یان کۆمپانیایەک خۆدەبێت عەقدێک ھەبێت! خۆ دەبێت لە شوێنێک پارە تەسلیمکرابێت خۆ دەبێت بانکێک ھەبێت و ژمارە حسابێک ھەبێت..

چراخان و ئەوانەش لە مەسیف داڵدەیان داوە بێ منەت بن بەڵگەنامەی یەک سەنتیان ھەبێ لەسەرمان بڵاوی بکەنەوە…

سەرەتا لەبری کاک نەوشیروان..

درۆ زوو ئاشکرا دەبێ، ئایا پارتی خۆی ٣٥ ملیۆن دۆلاری نیە! تەکلیف لە ژنی ئاشتی ھەورامی دەکەن لە بازاڕ کۆی بکاتەوە!!

دەڵێ: ٣٥ ملیۆن دۆلارمان کردە نێو جانتاکەوە! ئاخر ٣٥ ملیۆن دۆلار لە نێو ١٠ جانتاشدا جێگای نابێتەوە(٣ ھەزارو ٥٠٠ دەفتەر)

شەڕو بوختانەکان بەمن ھی ئەم سێ دۆسیەیە…

یەک: من سورم لەسەر دۆسیەیەک و داومە بە دادگاش.. ئاشتی ھەورامی مانگانە ٣٠ ھەزار تەن نەوتی ڕەشی دەدایە ژنەکەی بەناوی کارگەی قیری زیپۆ.. ئەم کارگە وەھمی بوەو ژنەکەی ئاشتی مانگانە دەیفرۆشتەوە بە ١٠ ملیۆن دۆلار..

دوو: بەڵگەنامەی فەرمیم لەبەردەستدا بوەو بەفەرمیش کارم لەسەرکرد.. لیترێک گازاوایل بۆ مۆلیدە بە ٥٠٠ دینار بوو، ئاشتی ھەورامی لەژنەکەی خۆی دەکڕیەوە بە یەک ھەزار دینار، لە یەک ڕۆژدا ٦٠٠ ملیۆن لیتری لە ژنەکەی کڕی…

سێ: ئاشکراکردنی دۆسیەی مورتەزا لاخانی پاکستانی، چۆن بە شێوەیەکی پڕ گومان و تاڵانی لەگەڵ ئاشتی ھەورامی بەبەھای سەدان ملیۆن دۆلاریان نەوتی کوردستانیان ھەرزان فرۆشکردو دواتر پارەکە چوە سەر ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان و دەستی بەسەردا گیرا…

کەسێک لە بەغداو دوبەی و ئەنتەرپوڵیش بڕیاری گرتنی ھەبێت، قسەی لێوەرناگیرێت..

بۆ شکاندن و پاشەکشە ڕۆژێک تاڵانچیەکانی نەوت و ڕۆژێک قاچاخچیەکان خەریکی درۆن.. بێمنەت بن.. ھەزارجار بێمنەت بن چیتان ھەیە لەسەرم بڵاوی بکەنەوە بە بەڵگەوە..

عەلی حەمە ساڵح

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button