ئێران فڕۆكەیەکی نوێی جەنگی بە ناوی (كەمان 22) نمایش دەکات

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران ئاشکرایکرد كۆتایی مانگی داهاتوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی زەبەلاحی (كەمان 22) نمایش دەکەن كە توانای گواستنەوەی 300 كیلۆگرام كەرەستەی جەنگی هەیە.

ئاژانسی میهر، لەسەر زاری عەزیز نەسیر زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران، بڵاویکردەوە کە تاكو كۆتایی مانگی داهاتوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی زەبەلاحی (كەمان 22) كە توانای گواستنەوەی 300 كیلۆگرام كەرەستەی جەنگی هەیە، نمایش دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە دوایین دەستكەوتەكانی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی سوپایە لە كەنداوی فارس کە بە بۆمبی 500 پۆندی ئامادەكراوە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەرهەمهێنانی بەربڵاوی فڕۆکەی جەنگی كەوسەر هەر درێژەی هەیە و سوپا بەردەوام دەبێت لەو ڕەوتە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button