بافڵ تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ لایەن و بەرپرسێک نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت

بافڵ تاڵەبانی، ڕایگەیاند، “ڕێگە بە هیچ لایەن و بەرپرس و گروپێک نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت، داواش دەکەم هیچ کەسێک تاقیمان نەکاتەوە چونکە زەرەر دەکات”.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەم دواییەی شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی حزبەکەیدا ڕایگەیاندووە، “پێشێلکاری لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت”.

وتوشیەتی “ڕێگە بە هیچ لایەن و بەرپرس و گروپێک نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت، داواش دەکەم هیچ کەسێک تاقیمان نەکاتەوە چونکە زەرەر دەکات”. هەروەها ڕایگەیاندووە کە “هیچ پێشێلکارییەک بەبێ سزا تیپەڕنابێت”.

ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی، ماڵپەڕی ناس کورد بڵاویکردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو وتانەی هاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی ڕووداوی شەڕەتەقەی کوڕێکی قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەفسەرێکی لیواری بەرگری و فریاکەوتن بووە کە ئێوارەی رۆژی ٣ی ئەم مانگە، لە گەڕەکی بەرانانی شاری سلێمانی ڕوویدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button