دژی کودەتاچییەکان لە میانمار خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

دژی کودەتاچییەکانی وڵاتەکەیان، لە شاری یانگون-ی مەمیانمار خۆپیشاندانی بەرفراوان  بە بەشداریی هەزاران کەس بەرێوەچوو، خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داوای کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئازادکردنی سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانیان کرد.

ئەمڕۆ هەزاران کەس لە خەڵکی وڵاتی میانمار ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری یانگون و دژی ئەو کەسانەی لە رێگەی کودتاوە لەیەکی ئەم مانگەدا دەستیان بەسەر حکومەتی وڵاتدا گرتووە خۆپیشاندانیان کرد.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی ئونگ سان سون چی، سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی وڵاتیان کرد کە هاوکات لەگەڵ کودەتاکەدا دەستگیرکراون.

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان کرد تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و تویتەر کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێستاوە داخراوە بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button