دوو برا لە کاتی مەلەکردن خنکان

لڤین:

بەرێوبەری بەرگری شارستانی کۆیە، له‌ زێی بچوك له‌ گوندی کانیبی سەربەقەزای کۆیە دووبرا خنکان.

گۆران ئەحمەد سماقە بەرێوبەری بەرگری شارستانی کۆیە، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند،” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو برا بەناوەکانی ( محەمەد کەمال و ئەحمەد کەمال ) خەڵکی گوندی کانی کوردە لە گوندی کانیبی سەر زێی بچووک لە ڕووبارەکەدا خنکان.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا بەڕێونەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕونی کردووەتەوە کە هۆکاری خنکانیان نەشارەزایانەوە بووە لە مەلەکردن.

سەبارەت بە ئامارەکانی ئەم چەند ڕۆژەی چەژنیش ئاشکرای کردووە،” ئەوە سێیەم حاڵەتی خنکانە لەم چوار ڕۆژەی جەژن تا ئێوارەی ئەمڕۆ.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button